Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 02:42

ژنێک لە به‌رزاییه‌کانی بناری قه‌ندیل لە شاخ کەوتە خوارەوە و گیانى له‌ده‌ستدا

بەمەبەستی گەڕان بەدوای گژوگیایی کێوی رووی له‌بناره‌كه‌ كردبوو
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌كه‌ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ تەرمی ژنێک بەناوی (ٚ ر . ع . ف ) لەدایک بووی ساڵی 1965 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی گوندی (ٚ ێنزێ )ٚ سەر بە ناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی سەنگەسەر.

پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە لەگەڵ چەند کەسێکی تر چووە بۆ بەرزایەکانی بناری قەندیل بەمەبەستی گەڕان بەدوای گژوگیایی کێوی، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە هەڵدێراوە و پاشان گیانی لەدەستداوە، پاش گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی سەنگەسەر بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە.
 

 

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.