لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كهكاتژمێر 3:20 ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29 ى 4 ى 2020 لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان حاجیاوا - چوارقوڕنە لە نزیک گۆڕستانی حاجیاوا، ئۆتۆمبیلێکی قەمەرە لە جۆری نیسان سه‌نترا خۆی کێشا بە پاسکیل سوارێک لە ئەنجامدا پاسکیل سوارەکە کە گەنجێکی تەمەن 18ساڵە بە ناوی ( ڕ،ی،ڕ) دانیشتوی گوندی حاجیاوای کۆن گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی راپه‌رین راشیدهگهێنێت ، دوای ڕووداوەکەش شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بەناوی ( گ،ز ) کە تەمەنی لەسەرووی ١٨ ساڵە و لە شوێنی ڕوداوەکە ڕادەکات، بەڵام دوای نیو کاتژمێر خۆی ڕادەستی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک دەکات.
پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی گەنجەکە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت ، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە ڕاگیرا و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.