Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 01:22

هاتووچۆی سلێمانی ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی ده‌کات

رۆژانه‌ 750 مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ته‌كه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی  عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌ جیاوازه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی ئه‌نجامدرا.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ قۆناغی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی خرایه‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا رۆژانه‌ 750 مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت، كه‌ مامه‌ڵه‌كان بریتین له‌ نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌، تۆماركردنی خاوه‌ندارێتی و تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی.

 

 

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.