Erbil 38°C ھەینی 27 شوبات 01:20

حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەڵگەئامێز ئاراستەی بەغدا دەکات

مووچە خۆرانی هەرێم بەشێکن لە فەرمانبەرانی عێراق نابێت مووچه‌یان ببردرێت
کوردستان TV
100%

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەڵگە ئامێز بۆ ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنێرێت.
 
حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی 10  خاڵی بۆ ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناردووە کە تیایدا، بیانووی یاسایی هێندراوەتەوە کە دەیسەلمێنێت، نابێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ببڕدرێت، بەو پێیەی ئەوانیش بەشێکن لە فەرمانبەرانی عێراق.

لە پەیامەکەدا هاتووه‌ دەستوور زامنی مافی هاوبەشی کردنە وەک بنەمایەک بۆ دامەزراندنی سیستمی ئیتیحادی بۆ هەرێمەکان و پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان و دەبێ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ئەم بنەمایە کار بکەن.

حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن بەغدا لە سێ مانگی ساڵی 2020 هیچ شاییستەیەکی دارایی بۆ هەولێر نەناردووە، ئەمە جیا لە قەرەبووی فەرمانبەران کە دەگاتە 452 ملیار دینار و لەلایەن ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەنایاسایی راگیراوە.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە، حکوومەتی عێراق لە شوباتی ساڵی 2014 تا ساڵی 2019 هیچ شاییستەیەکی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.

1

211111

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.