Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 05:00

شاندی حکومە‌تی ھە‌رێم لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە

لەبارەی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان بەغدا و هه‌رێم
کوردستان TV
#7
100%


شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و سامر غەزبان، جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ووزە كۆبووه‌وه‌ .

شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لەگەڵ شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی سامر غەزبان جێگری سەرۆك وەزیران، وە‌زیری نە‌وتی عێراق لەبارەی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان بەغدا و هه‌رێم و رێگاكانی چارەسەركردنیان گفتوگۆیان كرد.  

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 29-4 لە‌بە‌غدا بەڕێوەچوو پاش تاتوتوێکردنی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەت کێشەی نەوت و بودجە، بڕیاردرا بۆ گەڵاڵەکردنی ڕێوشوێنی چارەسەر کۆبوونەوەکان ئەمڕۆ و سبەی هەر لە بەغدا لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەردوولا بەردەوام بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.