Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:40

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ شه‌وی ڕابردوو چه‌ند که‌سێک له‌ ڕانیه‌ کوژرابن

پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوژرانی چەند کەسێک لە ئەندامانی یەک خێزان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا بۆ ڕای گشتی و هاووڵاتیانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: لە هەندێک لە پەیج و ئەکاونتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی نادروست بڵاوکراوەتەوە بەوەی کە شەوی ڕابردوو لە شاری ڕانیە چەند کەسێک لە ئەندامانی یەک خێزان کوژرابن و دواتریش لە ڕێگا ئۆتۆمبیلی پۆلیس وەرگەڕاوە و قوربانی لێ کەوتۆتەوە.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: وەک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەموو جۆرێک ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ جۆرە ڕوداوێکی لەو شێوەیە لە شاری ڕانیە و دەوروبەری و تەنانەت لە سنوری پشدەریش ڕوی نەداوە.

سەرەڕای ئەوەی بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە دورە لە ڕاستیەوە، بەڵام بڵاوکردنەوەیان مەرامی خۆی لەپشتە، کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر دەرونی خەڵک و هەوڵێکە بۆ تێکدانی هێمنی و باری ئاسایشی خەڵکی سنورەکە کە لەکاتێکدا خۆشبەختانە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین زۆر ئارامە و ئەمەش بە هۆی بوونی سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی سنورەکە و هاوکاری هاوڵاتیانی سنورەکە.

لێرەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت کەوا سکاڵای یاسایی لە دژی خاوەنی ئەم جۆرە پەیج و ئەکاونتانە تۆمار دەکەین تاکو سزای یاسایی بدرێن بۆئەوەی چی تر لە هەوڵی تێکدانی دەرونی هاوڵاتیان و هێمنی و باری ئاسایشی هاوڵاتیان هەواڵی نادروست بڵاو نەکەنەوە.

هاوڵاتیانی سنورەکەمان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام لە خزمەتیان دادەبین و وەک چۆن لە ڕابردوو و لە ئێستادا بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئارامی ئاسایشی سنورەکە لە ئەرک دابووین وە لە داهاتوشدا بەردەوام دەبین.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.