Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 22:26

که‌شناسی هه‌رێم هۆکاری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌وی ڕابردووی ناوچه‌ی سلێمانی خسته‌ ڕوو

درێژ بووەوەی بوومەلەرزەی پێشووترن
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕتیگه‌یاند: هۆكاری روودانی بوومەلەرزەی 29 ی نیسان درێژ بووەوەی بوومەلەرزەی پێشووتری ئەو ناوچەیەن.

كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه‌: (پڕۆفیسۆر دكتۆر. عەلی موحموود سوورداشی ) زاناو پسپۆڕی جیۆلۆجیی لە بواری (چینەكان و نیشتەنییەكان) لە (بەشی جیۆلۆجیا) ی (كۆلێژی زانست) لە (زانكۆی سەڵاحەدین) لە پەیجی تایبەتی خۆی لە (فێسبووك) بەم شێوەیە شیكردنەوەیەكی زانستیی بۆ كردووە كە دەڵێ: بوومەلەرزەكەی ئێوارەی 2020.4.29 ی ناوچەی (بازیان - تەكیە) لەسەر هێڵی لێكترازاوی ناسراو بە (تاسلوجە – بازیان – چەمچەماڵ) لە قووڵایی 12.5 كیلۆمەترو بە گوڕی 4.6 پاە بە پێوەری رێختەردا روویدا، وە لە رووی زانستییەوە هۆكاری روودانی ئەو بوومەلەرزەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەمان هۆكاری روودانی بوومەلەرزەی پێشووی ناوچەی (چەمچەماڵ و باشووری رۆژئاوای هەولێرو تەق تەق) كە لە 2020.4.9 كاتژمێر روویداو هەروەها ئەو بوومەلەرزەی لە رۆژی 2020.3.16 لە رۆژئاوای (هەولێر) لە ناوچەی (گعێتل و بووشیتە) و هەروەها ئەو بوومەلەرزەیەی كە لە ئەیلوولی ساڵی 1989 لە باكووری رۆژهەڵاتی (چەمچەماڵ) دا روویدا، ئا ئەم بوومەلەرزانە گشتیان لەسەر هەمان هێڵی بوومەلەرزەیی بوونە.
زیاتر لەوەش زنجیرە بوومەلەرزەی تۆماركراوی 1980.12.18 كە لە (تەق تەق و سلێمانی و چیای ئەزمەڕو نزیك میشراق و فەتحە لە باشووری مووسڵ) دا روویاندابوو بە هەمان هۆكاربووە.
ئەو هۆكارەی كە ئاماژەی پێدەدەین بریتییە لە چالاكبوونی جووڵەی زەمینی زنجیرەیەك لێكترازانی ناخی زەمینی كە لە باكووری رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستانەوە بەرەو باشووری رۆژئاوایەكەی درێژ بوونەتەوە و لە قوڵایی زەوی ئەو ناوچەیەدا، زۆنێكی شكست پێكدەهێنێت و لە رووی جێۆلۆجییەوە ئەو زۆنە دابەزیوەتە سەر چینێكی بنكەیی بنچینەیی ژێرەوەی خۆی كە لە بەردی گۆِراوو ئاگرینی لە ژێر چینە نیشتووەكانی چاخە جیۆلۆجییەكانی ناسراو بە (بالیۆزیك و میسۆزویك و سینوزویك) كە لە هەرێمی كوردستاندا ئەستووراییەكەی دەگاتە نزیكی 12 كیلۆمەتر، بۆیە لێرە بەدواوە، لەسەر ئاستی ئەو هێڵانە، بەڵام لەسەر رووی زەویدا، دەبێت ئەو ناوچەیە بە زۆنێكی چالاك ئەژمار بكرێت و لە كاتی بونیاتنانی هەر پڕۆژەیەكی ئەندازیاری ستراتیژی و گرنگ پێویستە تایبەتمەندێتی ئەو ناوچەیە لەبەر چاودا بگیرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.