Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 22:15

ته‌ندروستی هه‌ولێر: تەنها 31 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر ماون

تەندروستیی هەولێر : لە سنووری هەولێر هیچ شوێنێک و گەڕەکێک کەرەنتین نەکراوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕايده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گەڕەک و شوێنێک کەرەنتین نەکراوە و ماوەیەکە ڕێنوێنییه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ جێبەجێ ناکرێن".

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر  ڕايگەیاند: "31 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی هەولێر ماون، ژمارەکە کەمی کردبوو، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادی کردووە".

باسى له‌وه‌ش كرد، كه دەبێت هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییه‌كانى خۆپرێزی بن و ماسک و دەستکێش به‌كار بهێنن، هه‌روه‌ها گردبوونەوە و بەریەککەوتنیان نەبێت، بەڵام بەداخەوە ماوەیه‌كه‌ ڕێنوێنییه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ جێبه‌جێ ناكرێن، ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌، سەرەتا خەڵک پابەند بوون، بەڵام ماوەیەکە پابەندییەکە کەم بووه‌ته‌وه‌، هه‌ر چەند هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییه‌كان بن، لە سەرکەوتنی یەکجاری نزیک دەبنەوە".

د. دلۆڤان محه‌مه‌د ڕوونیشی کردەوە، زۆربەی پێشنیارەکانیان بەو ئاڕاستە بووە قەدەغەی هاتوچۆ به‌م جۆرەی ئێستا بمێنێتەوە و هەندێک گۆڕانکاریی کەمی تێدا بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکراشی کرد، لە سنووری هەولێر هیچ شوێنێک و گەڕەکێک کەرەنتین نەکراوە، لەو شوێنەی گومان هەبێ تەنیا دادەخرێ بۆ ئەنجامدانی پشکنین، گوتیشی: "لە هەندێک گەڕەک و شوێن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داخران، زیاتر لە هەزار پشکنین ئەنجام دراون".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.