Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 22:15

ژووری ئۆپەراسیۆنى هه‌ولێر داوا ده‌کات قەدەغەی ھاتووچۆی شەوانە وەک خۆی بمێنێتەوە

سبەی ماوه‌ى قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەرێمی كوردستان تواو ده‌بێت
کوردستان TV
100%

به‌پێى ئه‌و واده‌یه‌ى دانراوه‌، سبەی ھەینی، ماوه‌ى قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەرێمی كوردستان كۆتایی دێت و ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناش لە ھەولێر سەبارەت بە قەدەغەی ھاتووچۆ پێشنیارێك دەكات.

ھێمن قادر، جێگری پارێزگای ھەولێر و وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنەكان رایگەیاند" تائێستا ھیچ شتێكی فەرمیمان لە بارەی قۆناغی داھاتووی قەدەغەی ھاتووچۆ بڵاونەكردووەتەوە و قەدەغەی ھاتووچۆی 72 كاتژمێری بۆ رۆژانی داھاتوو تەنھا دەنگۆیە و راستی تێدا نییە".

گوتیشی" وەكو ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە ھەولێر كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و پێشنیارمان كردووە كە قەدەغەی ھاتووچۆی شەوانە وەك خۆی بمێنێتەوە، ھەر ئاسانكارییەكیش بە باش بزانین بۆ ھاووڵاتییان دەیكەین".

سەبارەت بە قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاكان، ھێمن قادر گوتی" رەوشی تەندروستی دەبێتە پێوەر بۆ ھەڵگرتنی قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاكان، ئەم بڕیارەش لە دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆیە".

جێگری پارێزگای ھەولێر، جەختیكردەوە" تاكو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر پێی باشە ھۆڵەكانی وەرزش و كافتریا و شوێنەكانی دیكە كە دەبنە ھۆكاری قەرەباڵغی زۆر بە داخراوی بمێننەوە، ھەر كاتێك رەوشەكە لەباربێت ئەوكات بڕیاری كردنەوەی ئەو شوێنانە دەدرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.