Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 20:34

شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە

وەزیری دارایی عێراق، كۆبونەوەكانی شاندی هەرێمی بە ئەرێنی وەسف كرد
کوردستان TV
100%

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دووەمین رۆژی سەردانی خۆیدا بۆ بەغدا ئه‌مرۆ لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دارایی حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، تاوتوێی راسپاردە و پێشنیارەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، بەتایبەتی پرسەكانی نەوت و بودجەیان كرد.

لەلای خۆیەوە د. فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق، رەوشی سەردان و كۆبونەوەكانی شاندی هەرێمی بە ئەرێنی وەسف كرد و بڕیارە كۆبونەوەكان لەبەغدا درێژەیان هەبێت.

ماوەی دوو رۆژە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردوە لەبارەی رەوانەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆو پشکی هەرێم گفتوگۆ دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.