Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 20:34

مەکتەبی سیاسی پارتی؛ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانى کرێکاران په‌یامێکى راگه‌یاند

1ی ئایار جەژنی جیهانی كرێكارانه
کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی رۆژی كرێكارانی جیهانه‌وه‌(یه‌كی ئایار) له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانیان و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ كرێكاران، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن تا بەهەموو لایەكمان بتوانین زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین و مافەكانی گەلەكەمان بەدی بێنین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:-

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی یەكی ئایار، جەژنی جیهانی كرێكاران.. 

بەبۆنەی هاتنەوەی(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران، پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین، چینی كرێكاران هەمیشە رۆڵی گرنگیان لە بونیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەماندا هەبووە، هەروەها نكوڵی قوربانیدان و دەسكەوتاکانیان ناكرێ لەو بوارەدا بۆیە گرنگی و بایەخی چینی كرێكاران لە خەبات و تێكۆشانی رەوایاندا هەمیشە بەرز دەنرخێنین. 

 ئەو یادە لەكاتێكدا دێتەوە، كە قەیرانێكی تەندروستی جیهانی گرتۆتەوە و كاریگەری لەسەر تێكڕای بوارەكانی ژیاندا هەیە، بۆیە ئومێدەوارین بەزووترین كات كۆتایی پێبێت و كۆمەڵگەی كوردستانیی و جیهان هەر ساغ و  تەندروست و ئاسوودە بن. 

 بەو بۆنەیەوە وێڕای پشتیوانی تەواومان بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواكانیان و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆ كرێكاران، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستانیی هەمان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن تا بەهەموو لایەكمان بتوانین زیاتر هەنگاو بۆ پێشەوە بنێین و مافەكانی گەلەكەمان بەدی بێنین. 

جارێكی دیكە(1ی ئایار)جەژنی جیهانی كرێكاران لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێت و ھەمیشە سەرکەوتووبن. 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

30/4/2020 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.