راگەێندراوێک لە لێژنەی باڵای بەرەنگاری کۆرۆنا
مامۆستایانی ئایینی بەڕێز ھاوڵاتیانی ئازیز ..
دوای داواکاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و دوای تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وکاروباری ئایینی وپارێزگارەکان، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە، لەبەر ئەم سێ ھۆکارانەی خوارەوە:
یەکەم "
چەند حالەتێکی نوێ ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشارەکانی ھەرێم تۆمار کراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان.
دووەم"
بۆ دروست نەبوونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع رای زانایانی ئایینی بەڕێزو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بریارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
سێیەم "
ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێ ی وابێ بەسیاسی کراوە.
بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوەو دەرچوون لە بریاری لێژنەی باڵا و دەستە جەمعی ھەرێمی کوردستان دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی.
بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو ( ١٠⁄ ٥ ) نوێژو عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەرێوەببەین
لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا
٣٠⁄٤⁄٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.