مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا پهیامێكی بڵوكردهوه و ڕایگهیاند: ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان
"بە بۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران . پیرۆزبایی لە کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەم .
ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم کە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان ، هەروەها سوپاسی پابەندبوونیان دەکەین بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.
لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.