سبه‌ی كاتژمێر (04:30)ی ئێواره، په‌خشی كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی له مانگی ده‌ستكردی نایلسات ده‌ستپێدەكات.
ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له نایلسات هه‌وڵێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ پشتیوانیكردن لە خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیان، كه به‌هۆی راگه‌یاندنی پشوو و خۆپارێزی له كۆرۆنا زیاتر له مانگێكه ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن داخراوه.
پێشتر كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌یی لۆكاڵی رۆژانه نزیكه‌ی 14 وانه‌ی بۆ قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی تا 12ی ئاماده‌یی په‌خش ده‌كرد و له سبه‌یه‌وه په‌خشه‌كه له مانگی ده‌ستكردی نایلساتیش بۆ قوتابیان به‌رده‌ست ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.