Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 19:01

شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە

میکانیزمی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان باسكرد
کوردستان TV
100%

شاندی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆش کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەیان لە بەغدا ئەنجامدا و گرنگترینیان کۆبوونەوە بوو لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئێستا و هەروەها راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مستەفا کازمی، راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق گفتوگۆ کراوە لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆکراوە لەبارەی خاڵە ناکۆکەکان لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق.

لەکۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان عێراق، بڕی نەوتی هەناردەکراوی هەرێمی کوردستان و بڕی پارەی وەرگیراو بۆ لیژنەی دارایی روونکرایەوە".

هەروەها لە کۆبوونەوەکە دەستکەوتە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو و بڕیاریدا هەردوولا هاوئاهەنگییەکانیان زیاتر بکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.