Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 11:14

68 که‌سى تر له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون

تا ئێستا لە عێراق دوو هەزار و 153 كەس تووشی كۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆماركردنی 68 تووشبووی نوێى پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنای راگەیاند.


وەزارەتەكە رایگەیاندووە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 68 تووشبووی نوێیان تۆمار كردووە، هەروەها تووشبوویەكی پەتایەكەش گیانی لەدەست داوە.

ئەو 68 تووشبووەی عێراق بە گوێرەی پارێزگاکان بەمجۆرەن:-

بەغدا: 35 تووشبوو

بەسرە: 17 تووشبوو

کەرکووک: حەوت تووشبوو

میسان: حەوت تووشبوو

نەجەف: تووشبوویەک

هەولێر: تووشبوویەک


بە پێی وەزارەتی تەندروستی، لە دوێنێوە 39 تووشبووی پەتای كۆرۆنا لە عێراق چاك بوونەتەوە.


تا ئێستا لە عێراق دوو هەزار و 153 كەس وەك تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، لە ناویاندا 94 تووشبوو بە هۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەەست داوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.