Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 17:09

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى کۆرۆناى راگه‌یاند

(١) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا
کوردستان TV
100%

ئەمشەوی هەینی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا یه‌ك تووشبووی نوێ به‌ پەتای ڤایرۆسى كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.


ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە:


سەبارەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:


1. کەرەنتین
تاوەکو ئەمڕۆ (٩٦٥١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکانن" کەرەنتین کراون، لە ئێستادا تەنها (١٤٢٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٣٢) لە هەولێر، (٢١١) لە سلێمانی، (٧٥٥) لە دهۆك، (٢٩) لە راپەرین. (٨٢٢٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەته‌وەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (٩٠) هاووڵاتی بوو.


2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا؛ (١٨٤٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٤٦) هەولێر، (٩٦٤) سلێمانی، (٣١٠) دهۆك، (٢٩) سۆران دەرەنجام (١) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ: ئافرەتێکی تەمەن (٢٥) ساڵ، دانیشتووی گوندی کاولۆكى سەر بە قەزای رواندوزه‌، خێزانی تووشبووێکی پێشووە.
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٢٢٣٤) پشکنین بووە).


3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٧) نەخۆش چاکبوونەتەوە، ئێستا تەنها (٤٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان.


وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکیی کە لە کاردان، جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.