به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یاند
كەشناسی ھەرێمی كوردستان رایدهگهێنێت، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ شه‌ممه ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری ھەورەتریشقە و تاوە بارانی كورتخایەن، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەكان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 24 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له سلێمانی 22 پله و لهدھۆك 21 پله ، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 27 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان راشیدهگهێنێت ، سبه‌ى یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێ و ئەگەری ھەورە تریشقە و تاوە باران دەبێت.



شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.