یه‌كگرتووی خولی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ڤیدیۆ كۆنفرانس به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ بڕیاری ته‌واوكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی كالچیۆ داوه‌و هیچ یانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سێریا ئه‌ی نه‌بووه
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی گواستنه‌وه‌ی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی یاریه‌كان تاوتوێكراو یانه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌یان له كۆمپانیا‌و تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریه‌كان كردووه كه ئه‌گه‌ر مافه داراییه‌كانی خۆیان به ته‌واوی له‌و كۆمپانیا‌و تۆڕانه وه‌رنه‌گرن ئه‌وا دادگاییان ده‌كه‌ن، پێشتریش گابریێل گراڤینا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگەیاندبوو كه بەهیچ شێوەیەك ئیمزا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕكابەریەكانی ئەم وەرزەی خولی تۆپی پێی یانەكانی ئەو وڵاتە ناكات
واش بڕیاره یانه‌كانی ئیتاڵیا له هه‌ژده‌ی ئه‌م مانگه‌و به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی پێویست ده‌ست به ڕاهێنان بكه‌نه‌وه، ئه‌ویش وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كالچیۆ كه به‌هۆی كۆرۆنا له سێزده‌ی ئاداری ڕابردووه‌وه وه‌ستاوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.