یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به ڤیدیۆ كۆنفرانس له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یانه به‌شداربووه‌كانی خوله‌كه سازكرد، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش یه‌كگرتووی پریمه‌رلیگ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه سه‌رجه‌م یانه‌كان ئاره‌زووی ته‌واوكردنی ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را ده‌كه‌ن
به‌ڵام كاری له پێشینه‌ی هه‌موو لایه‌ك پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران و كارمه‌ندانی یانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت
یه‌كگرتووی پریمه‌رلیگ ڕوونیشیكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كانی خولی ئینگلته‌را نه‌دراوه، به‌ڵكو ته‌نها بیروبۆچوونی یانه‌كان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه تاوتوێكراوه، هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی خولی ئینگلته‌را له دوای ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی بریتانیا‌و به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ پسپۆرانی ته‌ندروستی و یاریزانان و ڕاهێنه‌ران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، ئێستاش یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌راو به‌رپرسانی یانه‌كان هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.