كیكی سێتین ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند كه لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه ڕیزه‌كانی بلاوگڕانا به‌جێناهێڵێت و هه‌ر له‌و یانه‌یه ده‌مێنێته‌وه
سێتین به ڕۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی ڕاگه‌یاند، په‌یوه‌ندی نێوان مێسی و ئیداره‌ی بارسا زۆر باشه‌و یاریزانه‌كه‌ش به‌نیازی جێهێشتنی یانه كاتالۆنیه‌كه نیه، سێتین گوتیشی، پێویسته هه‌موو یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی بارسێلۆنا به باشترین شێوه پاڵپشتی مێسی بكه‌ن و هاوكاربن له درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له نیشاندانی ئاستی به‌رزو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و نازناو بۆ تیپه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت وه‌ك چۆن له پازده ساڵی ڕابردوو دڵی هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی شاد كردووه
جێگای باسه گرێبه‌ستی ئێستای مێسی له‌گه‌ڵ بارسا له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت، ئێستاش گفتوگۆكانی نێوان ئهستێرهكهو ئیداره‌ی بارسا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌ستاوه، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو وه‌ستانی چالاكی و پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان له ئیسپانیا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.