Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 13:44

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ڕێوشوێنه‌کانى خۆپارێزى بۆ حاڵه‌تى کردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمی فه‌رمانگه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت

ئه‌م خاڵانه‌ لە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەبێت ڕەچاو بکرێن
کوردستان TV
100%

به‌پێى نووسراوێك كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ وەزارەتی تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕێنوێنییه‌كى 39 خاڵی بڵاو كرده‌وه‌ و كه‌ تێیدا ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى بۆ حاڵه‌تى كردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمی خراونه‌ته‌ ڕوو  کە لە کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەبێت ڕەچاو بکرێن

ته‌ندروستى هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت ، بەپێویست زاندراوە خشتەیەک بۆ ڕێکخستنی دەوام هەبێت و قەرەباڵغی دروست نەکرێت و فەرمانبەرانیش ماوەی نێوانیان دوو مەتر بێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ بۆ ئامادەبوون، نابێت پەنجەمۆرى تۆماری گشتی كارى پێ بکرێت، جەختیش کراوەتەوە هەموو فەرمانبەران ماسک ببەستن.

 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ،  کە نابێ کۆبوونەوە بکرێت و خواردن بخورێت و لە حاڵی زۆر پێویست نەبێ، ڕێگە نەدرێ سەردانیکەر هەبێ.

وەزارەتی تەندروستی دووپاتی لە پاکوخاوێنی و تەعقیمکردنی ناو فەرمانگە و ئۆتومبێلەکانی کردووه‌تەوە، لەگەڵ دەستشۆرینى بەردەوام دانانی هەواگۆڕکێ، هەر فەرمانبەرێکیش پژمین و کۆکەی هەبێ، پشووی پێ بدرێ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.