سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 2020.5.2 د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، له‌دیوانی پارێزگا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاران، پێشوازی له (نازم عه‌وڵا) وه‌ك كه‌سێكی دیار و ماندووی چینی كرێكارانی شاری هه‌ولێر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و هه‌موو هاوكاریی و پاڵپشتییه‌كی خۆشی بۆ چینی كرێكاران و كاسبكارانی شاری هه‌ولێر نیشاندا و ڕایگه‌یاند، به‌داخه‌وه به‌هۆی خۆپارێزی و به‌رگرتن له‌بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا ده‌رفه‌ت نه‌بوو هه‌موو كرێكاران ببین و پیرۆزبایی جه‌ژنی كرێكارانی لێ بكه‌ین، تۆمان هه‌ڵبژارد وه‌ك كه‌سێكی دیاری چینی كاسبكار و كرێكاران و خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر و له‌جیاتی هه‌مووان پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌ین.
نازم عه‌وڵا، كه‌سێكی ناسراو و خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێره و ڕۆژانه له‌نێو بازاڕی شاری هه‌ولێر كاری كرێكاری ده‌كات و ئه‌و له‌باره‌ی زۆرشته‌وه قسه‌ده‌كات و تاوه‌كو ئێستاش چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆی له‌یوتوب بڵاوكراوته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.