ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستکراو له لایهن کۆمپانیای جیھانی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوهی ساڵی 2019 دەخاتەڕوو.
ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستکراو له لایهن کۆمپانیای جیھانی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوهی ساڵی 2019 دەخاتەڕوو.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستکراو له لایهن کۆمپانیای جیھانی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوهی ساڵی ٢٠١٩ دەخاتەڕوو.
وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە خستنەڕووی داتاكانی پشتڕاستكراو دەربارەی (هەناردە، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمـی كوردستان) بۆ ماوهی ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن کۆمپانیای جیھانی دیلۆیت بۆ وردبینی «کە یەکێکە لە چوار کۆمپانیا گەورەکانی بواری وردبینی»، كه لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دهخرێتهڕوو.
ئهم داتایه راپۆرتهكانی ساڵی ٢٠١٩ له رۆژی یهكی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ تا ٣١ کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ به خۆوه دهگرێت.
خستنەڕووی راپۆرتەکان بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیـزییە، كه بۆ هەریەک لە سێ مانگهكانی ساڵی ٢٠١٩ به جیا خراوهتهڕوو.
لهگهڵ ئهوهشدا به مەبەستی خستنهڕووی روانگەیەکی گشتی بۆ چالاکی ساڵانە، راپۆرتی ووردبینی و پێداچوونەوەی ساڵی ٢٠١٩ بەسەریەکەوەش خراوهتهڕوو.
ئەنجومەنی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز لەسەر كاركردن بۆ بڕەودان و دەوڵەمەندكردنی راپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بەردەوام دەبێت، كه پشت بە سەرنج و تێبینی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دهبهستێت و، پابەندبوونی خۆیشی بەرانبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دووپات دەکاتەوە. كۆمپانیای دیلۆیت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە بەردەوام دەبێت.
ئهم لینكهی خوارەوە دەتوانن بە فۆرمی (PDF) داتاکانی پشتڕاستكراوی نەوتی خاوی ههرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٩ لە چوارچێوەی راپۆرتی دیلۆیت، هەروەها پرسیار و وهڵامهكانی سهبارهت به پرۆسهی ههنارده كردنی نهوتی ههرێم بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە كه بۆ روونكردنەوەی پێویست و تێگەیشتنی باشتر لە بڕگە جیاوازەکانی راپۆرتی پرۆسهی ههناردهكردنی نهوت خراوهتهڕوو.
https://gov.krd/information-and-services/open-data/deloitte-reports/deloitte-report-2019/
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.