وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، تووشبوونی 66 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاندو دەڵێت: كەسێكی دیكە بە ڤایرۆسەكە گیانی لەدەستداوەو 59 تووشبووش چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 66 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون بەغدا: 35 حاڵەت، كەربەلا: 3 حاڵەت، بەسرە: 17 حاڵەت، واست: 1 حاڵەت، كەركوك: 1 حاڵەت، موسەننا: 1 حاڵەت، هەولێر: 6 حاڵەت، سەڵاحەدین: 2 حاڵەت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو هه‌ر لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراوە كە لە بەغدا بووە.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، تا ئێستا دوو هه‌زار و 219 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 95 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 473 كه‌سیش چاكبوونه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.