داوا له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كراوه كه رۆژی دووشه‌ممه هه‌موویان له به‌غدا ئاماده بن بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق.
گوته‌بێژی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراشیكرد، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی متمانەدان بە كابینەی نوێی حكومەت بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی.
گوتیشی كارئاسانی بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ به‌غدا كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌شتی فڕۆكه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و به‌سره بۆ به‌غدا ئاماده كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.