Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 16:54

جـینیـن پلاسـخارت هۆشداری دەداته‌ عێراق

عێراق چیتر کاتی نەماوە بۆ دواخستی وادەی پێکهێنانی حکومەت
کوردستان TV
100%

نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق هۆشداری دەداتە سیاسییەکانی عێراق، کە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوانەخەن.
 دەشڵێت عێراق هیچ کاتێکی نەماوە بەهۆى ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە بە فیڕۆی بدات. 
جینین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بەردەوام بوونی دوبەرەکییەکان لە نێوان کوتلە یاسییەکانی عێراق، چارەنوسی وڵات بەرەو ئاقارێكی نادیار دەبات.
 پێوستە بە زوترین کات کابینەی نوێی حکومەت بە پاڵپشتی فراوانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بێکبهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان نیشانەیەک دەبێت بۆ باشبوونی رەوشی سیاسی عێراق. 
پلاسخارت باسی لەوەشکردوە، ئەوەی دەمەوێت بە بیری سیاسییەکانی عێراقی بهێنمەوە ئەوەیە، عێراق چیتر کاتی نەماوە بۆ دواخستی وادەی پێکهێنانی حکومەت.
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.