فیرقه‌ی عه‌باس رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیان داوه دزه بكه‌نه نێو رۆژئاوای كه‌ربه‌لا.
له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاندنی لیوای دووی سه‌ربه فیرقه‌ی عه‌باسی شه‌ڕكه‌ر له راگه‌یه‌نراوێكێدا گوتی: لیوای دووی سه‌ربه فیرقه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا هه‌وڵێكی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعشیان بۆ نزیك بوونه‌وه له سنووری ده‌ره‌وه‌ی شارۆچكه‌ی نخێب له رۆژئاوای كه‌ربه‌لا پووچه‌ڵ كرده‌وه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی لیوای دوو ده‌ڵێت: هێرشه‌كه له‌به‌ری بیابانی رومادی ئه‌نجامدراوه‌و هێزه‌كانی فیرقه‌ی دوو به‌ڵێنیان داوه رووبه‌رووی هه‌رهێزێك ده‌بنه‌وه كه بیه‌وێ له شارۆچكه‌ی نخێب و كه‌ربه‌لا نزیك ببێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.