به گوێره‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، په‌لاماری خاڵێكی پشكنینی پۆلیسیان داوه له ناحیه‌ی عه‌باره باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری باقووبه ناوه‌ندی پارێزگای دیالهله ئاكامدا چوار پۆلیس كوژراون و 10 پۆلیس و هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رێگه‌ی ناحیه‌ی عوزێم باكووری باقووبه، بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی هێزه‌كانی سوپادا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و سێی دیكه‌یش برینداربوون.
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی په‌لامار و ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان رایگه‌یاندووه كه گومان ده‌كرێت رێكخراوی داعش ئه‌نجامی دابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.