سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌كه‌ربه‌لا به‌میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه كه ئافره‌تێكی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌و به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌پارێزگاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته حه‌وت كه‌س.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی كۆچی دوایی كردووه، پێشتر نه‌خۆشی هه‌بووه‌وچاره‌سه‌ری كیمیاوی وه‌رده‌گرت و ته‌مه‌نیشی 52 ساڵه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.