دكتۆر جوتیار عادل، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له ڕوونكدرنهوهیهكدا بۆ ڕای گشتی خهڵكی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: لە پەیجێكی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ھەواڵێكی نادروست و چەواشەكارانە بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە.
بە مافی خۆمان دەزانین سكاڵا لە دژی ھەر كەس و كەناڵێك تۆمار بكەین كە بە ئەنقەست و لە رووی نزم نەفسییەوە ھەوڵی بەلارێدا بردنی بیروڕای گشتی دەدەن.
داوا لە ھاووڵاتییانی كوردستان دەكەین بۆ زانین و بەدواداچوونی ھەر لێدوان و ھەواڵێكی فەرمیی حكومەت و گوتەبێژ و بەرپرسانی پەیوەندیداری حكومەت سەردانی ماڵپەر و پەیج و كەناڵە فەرمییەكانی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بكەن.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
٢٠٢٠/٥/٣
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.