ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكیدا راگه‌یاند كه ده‌نگ به حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو له په‌رله‌مانی عێراق ناده‌ن.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌شڵێت: پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی عێراقییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كهبۆیه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌م روانگه‌یه‌وه پێی باشه به‌شداری له پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته نه‌كات و له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشدا ده‌نگی پێ نه‌دا.
شایانی باسه دوێنێ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كرد كه رۆژی دووشه‌ممه هه‌موویان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان له به‌غدا ئاماده بن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.