راگه‌یه‌ندرا كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، ئۆپه‌راسیۆنێكی به ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش له بیابانه‌كانی رۆژئاوای پارێزگاكه ده‌ستپێكرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعشه له ناوچه‌كانی دۆڵه‌ی سه‌میل قه‌زف، دوورگه‌ی گه‌رمه و نعێمییه له قوڵایی بیابانه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نبار.
پێشتر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرایكردبوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر بوونی پاشماوه‌كانی داعش له بیابانه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نبار هه‌یه و بۆ راوه‌دوونان ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدابوو كه پاشماوه‌كانی داعش به ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌مارۆییه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه خراوه‌ته سه‌ریان كرده‌ی تیرۆریستیی له ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نبار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.