به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 2 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر چاك بوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ئه‌و 2 تووشبووه بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان جێگیر بووه‌تەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆ هه‌ردوو تووشبووه‌كه کراوه و ئه‌نجامه‌كان نێگەتیڤ ده‌رچوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، تا ئێستا 169 تووشبووی كۆرۆنا به ته‌واوی له هه‌ولێر چاك بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.