Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 08:48

له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبوویه‌کی نوێی کۆرۆنا له‌ هه‌رێمی کوردستان تۆمار نه‌کراوه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (69)ی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (69)ی رۆژانه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبوویه‌كی نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (69)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1-  کەرەنتین

تاوەکو ئەمڕۆ (9694) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1267) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (362) لە هەولێر، (160) لە سلێمانی، (716) لە دهۆك، (29) لە راپەرین. و (8427) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری رابردوودا کە کۆی گشتیان (13) هاووڵاتی بوو.

2- پشکنین

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا؛ (1185) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (310) هەولێر، (472) سلێمانی، (318) دهۆك، (0) هەڵەبجە، (0) راپەرین، (85) سۆران، ئەنجام هیچ تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (44501) پشکنین بووە).

3- ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (387) تووشبوو،  لەنێویاندا (5) مردن هەیە و (332) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (50) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەبالغ، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی              

حکومەتی هەرێمی کوردستان            

3ی ئایاری 2020 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.