Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 08:47

ھونەرمەندی ناوداری کوردستان سەعید گاباری کۆچی دوایی کرد

له‌شاری هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ سەعید گاباری، ھونەرمەندی بەناوبانگی كوردستان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد

هونه‌رمه‌ند سەعید گاباری لە ساڵی 1956 لەدایكبووە و خەڵكی شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان بوو، لە قۆناغە جیاوازەكانی شۆڕشەكانی كورد رۆڵی بەرچاوی ھەبووە و گۆرانییەكانی كاریگەری گەورەیان لەسەر ورەی پێشمەرگە و ھاووڵاتییانی كورد ھەبووە بەرامبەر دوژمنانی كورد.

سەعید گاباری خاوەن چەندین گۆرانی جیاوازە لە بوارەكانی گەلەری و شۆڕشگێڕی و ئەڤینداری. بەم دواییانە باری تەندروستی سەعید گاباری بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە تێكچوو، ئەمرۆ دووشەممە 4/5/2020 بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری ھەولێر كۆچی دوایی كرد.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.