Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 08:47

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی چوار دیاریکرا

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی چوار (36) دینار دەبێت
کوردستان TV
100%


نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لەمانگی چوار (36) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی پێنج دیاریكرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌دیوانی قایمقامیه‌تی قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بە (36) دینار بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (130) بۆ (145) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (4000) بۆ (5.250) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی پێنج، موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ كاتژمێر (10)ی پێشنیوه‌ڕۆ تا (4)ی دوای پارشێو له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن‌.

لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.


 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.