Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 08:47

له‌باره‌ى ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ى برێک پاره‌ بۆ سه‌ر حسابی بانکی هه‌رێمی کوردستان روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاوکرایه‌وه‌

هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەخۆرانی هەرێمەوە نییە
کوردستان TV
100%


بانکی ناوەندی عێراقی - لقی هەرێمی کوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌ باره‌ی ده‌نگۆی گواستنه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ بۆ سه‌ر حسابی بانكی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ره‌تیكرده‌وه‌، خاوه‌ندارێتی ئه‌و پاره‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند، پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌ و سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ،  ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی/ لقی هه‌رێمی كوردستان

دەربارەی ئەو هەواڵانەی کە گوایا چەند بڕە پارەیەک هاتووەتە سەر حیسابی بانکی هەرێم ، بە پێویستمان زانی ئەو چەند خاڵە روون بکەینەوە:

یەکەم: لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان.

دووەم: بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەروەها  ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی  بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین .

سێیەم: هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین.

کازم نامق ئه‌حمه‌د

بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.