مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق رایگەیاند: لیستى ناوى ئەندامانى کابینە پێشنیازکراوەکەم نارد بۆ پەرلەمان و چاوەڕوانین دەنگدانى لەسەر ئەنجامبدرێت.
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى راسپڕدراوى عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند: لیستى ناوى ئەندامانى کابینە پێشنیازکراوەکەم نارد بۆ پەرلەمان و چاوەڕوانین دەنگدانى لەسەر ئەنجام بدرێت. هەوڵمدا باشترین پالێوراو بۆ هەریەک لە وەزارەتەکان هەڵبژێرم بە هیواى متمانە پێ بەخشینیان. ئامانجمان خزمەتکردن و دابین کردنى ئارامى و دادپەروەرى و خۆشگوزەرانیە بۆ گەلى عیراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.