وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئه‌مریكا له رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه ئاشكرای كرد كه مایك پۆ‌مپێیۆ وەزیری وه‌زیری ده‌ره‌وه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی تازه‌ی عێراق، له رێگای ته‌له‌فوونه‌وه قسه‌یان كردوه‌و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا واشنتۆن پێشوازی لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق كردووه ەو هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه كه ئه‌مریكا پشتیوانی له حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات كه له لایه‌ن كازمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له كابینه‌كه‌ی كازمی، ئه‌مریكا رێگا به ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌دات كه بۆ ماوه‌ی 120 رۆژی دیكە كارەبا و گازی سرووشتی له ئێرانه‌وه هاورده بكات.
ئه‌م دره‌فه‌ت و پشتیوانیه‌ی ئه‌مریكا بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه بۆ دواین جار رێگا به عێراق ده‌درێ بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ كارەبا و گازی سرووشتی له ئێران بكڕێت.
ره‌حیم ڕه‌شیدی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.