مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوەزیرانی نوێی عێراق كرد.
مه‌سرور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا قسه‌م له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كرد و پیرۆزبایی دهستبهكاربوونیم لێ‌كرد وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: عێراق و هه‌رێمی كوردستان به كاتێكی هه‌ستیار تێپه‌ڕده‌بن و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی هاوبه‌ش ده‌بینه‌وه، هیوادارم بتوانین له نزیكه‌وه به یه‌كه‌وه كار بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.