له په‌یامێكدا سه‌رۆك بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له مسته‌فا كازمی ده‌كات به بۆنه‌ی متمانه پێبه‌خشینی له لایه‌نی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق.
له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مسته‌فا كازمی ده‌خوازم له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی سه‌قامگیری بۆ وڵات.
ڕاشیدهگهیهنێت: خوازیارم بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.