وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ بەواژووی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە 15 بڕیاری نوێی بۆ تاقیكردنەوەكان دەركرد.
بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، كە ئەمڕۆ 7-5-2020 بڵاویكردووەتەوە، بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی پۆلەكانی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و پەیمانگاكان و قۆناغە ناكۆتاكانی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی، لەرۆژی 1-6-2020 ئەنجامبدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.