سه‌عات 1ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 2020/5/7، به‌سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونى منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (4)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پشتبه‌ستن بهحوكمى بڕگه‌ی (چواره‌م و پێنجه‌م)ى مادده‌ى (24) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار (سۆران عمر سعید)، په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی ژماره (4)ى ئاسایی خۆیدا كه رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 7/5/2020 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئیمزای هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ژماره (4) دهركردو تیایدا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه بڕیاره‌كه له رۆژی ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ى فه‌رمیی وه‌قایعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى بڕیاره‌كه‌یه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.