عه‌ره‌فات كه‌ره‌م رایگه‌یاند: له كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كه ئه‌وان زۆر نیگه‌ران بوون كه به‌ربژێری یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری داد ده‌رنه‌چووه.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له باره‌گای بارزانی بۆ كوردستان تی ڤی سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازم ئاماژەی بەوە کرد، كه ئه‌وان زۆر نیگه‌ران بوون كه به‌ربژێری یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زیری داد ده‌رنه‌چووه و ده‌نگی پێنه‌دراوه گوتیشی ئێمه پشتگیر به‌ربژێره‌كانی یه‌كێتی بۆ وه‌زیری داد ده‌كه‌ین.
گوتیشی پێویسته یه‌كێتی یه‌ك ده‌نگبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه له ده‌ست كورد نه‌چن.
له‌باره‌ی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه پشكی پارتییه عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی پارتی دیموكراتی كوردستان پێویستی به ده‌رفه‌تێكه تا كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكات.
شەوی رابردوو کابینەکەى مستەفا کازمى لە پەرلەمانى متمانەى وەرگرت، بەڵام دوو وەزارەت کە پشکى کوردن کاندیدەکانیان پەسند نەکران، کە ئەوانیش دەرەوەو داد بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.