وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
مامۆستایانی بەڕێز ی ئایینی
وێرای سوپاسی بێ پایانمان بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو نوێژخوێنان کەلەماوەی رابردوودا پێگیریان بە ڕێنمایی و بریارەکانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کردوە، کە ئەمەش بووەتە ھۆی پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، ھەموو جیھانیش گەواھیدەرن بۆ بریارەکانی حکومەتی ھەرێم و گوێرایەڵی ھاووڵاتیان لەو بوارەدا.
لێرەوە دەمانەوێ بۆ مامۆستایانی ئایینی بەڕێزو ھاووڵاتیان رابگەێنین
لەرۆژی دووشهممهی داھاتوو کە دەکاتە ١١⁄٥⁄٢٠٢٠ بەپێی رێنمای و ئەگەری هەڵومەرجی گونجاوی تەندروستی لێژنەی باڵای کۆرۆنا بریار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدات.
ئەم رێکارانەی کەلەمەودوا پەیرەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە کە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرین بۆ پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیانی ئازیزمان
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
٧⁄٥⁄٢٠٢٠

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.