رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 16/5/2020 چه‌ند كه‌سێك له شاری دهۆك به ناوی مامۆستایانی ئه‌و شاره بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی لایه‌نه ئه‌منی و ئیدارییه‌كان وه‌ربگرن، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان كه به هۆی قه‌یرانی ئابووری ئابووری و نه‌ناردنی موچه و بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه دواكه‌وتووه.
له‌م باره‌وه د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان به یاسای (یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان ) ژماره (11)ی ساڵی ٢٠١٠ رێكخراوه و به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا بۆی هه‌یه كه گوزارشت له رای خۆی و پیشاندانی خواسته ره‌واكانی خۆی بكات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و تایبه‌تییه‌كان دوور له ئاژاوه‌گێڕی و تێكدان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته به لایه‌نی كه‌م به‌ر له ئه‌نجامدانی به ماوه‌ی (٤٨) كاتژمێر داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكرێت.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تیشكی به هۆكاره‌كانی رێگا نه‌دان به ئه‌نجامدانی ئه‌م خۆپیشاندانه وتی: له‌و خۆپیشاندانه‌ی رۆژی 16/5/2020 ی پاركی ئازادی له شاری دهۆك ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تا چه‌ند كه‌سێك داوای مۆڵه‌تیان كردبوو به‌ناوی مامۆستایان بۆ داواكردنی مووچه‌كانیان، به‌ڵام داواكه‌یان ره‌تكرابوویه‌وه، چونكه به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناكرێت هیچ گردبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت، چونكه هێشتا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كارگێڕی پارێزگای دهۆك ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌دا تاوه‌كو خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت و نووسراوی فه‌رمی بۆ هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناردووه. به‌ڵام وه‌ك ته‌حه‌ددایه‌ك بۆ بڕیاره‌كان مكوڕبوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌م خۆپیشاندانه بێ گوێدانه مه‌ترسییه‌كانی گردبوونه‌وه بۆیه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناچاربوون به‌پێی مادده‌ی (٢٤٠) ی یاسای سزادانی عێراق ژماره (١١١) ی ساڵی (١٩٦٩) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و كاره‌كه‌یان سه‌رپێچییه نه‌ك تاوان، به‌پێی ئه‌م مادده‌یه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له فه‌رمان و رێنماییه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌یان كردبوو، 10%یشیان مامۆستا نه‌بوون و ده‌یانویست خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو له ئه‌نجامی رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر كراون كه كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدابوو و به‌پێی یاسا سزا دراون.
له‌باره‌ی ده‌ستگیر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌شدار بوون، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وتی: سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی مۆڵه‌ت و نایاسایی خۆپیشاندانه‌كه و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی زۆریان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران دا كه پێویسته بڵاوه‌ی پێ بكه‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ره‌فتاری نه‌شیاویان ئه‌نجامدا و به‌ردیان له پۆلیسه‌كان گرت و كاردانه‌وه‌ی خراپیان به‌رامبه‌ریان هه‌بوو، بۆیه ژماره‌یه‌كیان راگیران بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێ بكرێت كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (٥٠ تا ٦٠) ده‌بوون، ته‌نیا (١٩) كه‌سیان نه‌بێت به‌پێی بڕیاری دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دواتر ئه‌وانیش به كه‌فاله‌ت ئازادكران.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی به ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان كرد له رووداهكانی دهۆك و له‌م باره‌وه وتی: سێ رۆژنامه‌نووس له كاتی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان ئاماده بوون، به‌ڵام مه‌به‌ستیان رووماڵ كردنی رووداوه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كاندا كردووه و هانی خه‌ڵكیان داوه بۆ خۆپیشاندان. دوای ده‌ستگیر كردنیان هیچ كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌نووسی و ناسنامه‌ی رۆژنامه‌نووسیشیان نه‌بووه، به‌ڵام له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ته‌نیا یه‌ك ر ۆژنامه‌نووس خۆی ناساندووه راسته‌وخۆ ئازاد كراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.