خاڵێكی پشكنینی سه‌ربازی له نزیك شاری كه‌ركووك رووبه‌ڕووی په‌لامارێكی چه‌كدارانی سه‌ر به داعش بووه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند دره‌نگانی شه‌وی رابردوو خاڵێكی پشكنینی سه‌ربازی له نزیك شاری كه‌ركووك رووبه‌ڕووی په‌لامارێكی چه‌كدارانی سه‌ر به داعش بووه‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌كدارێكی سوپای عێراقی كوژرا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه چه‌كداره تیرۆرسته‌كانی سه‌ر به داعش هێرشییان كردۆته سه‌ر خاڵێكی پشكنینی سه‌ر به فیرقه‌ی یازده‌ی سوپای عێراق له ناوچه‌ی ئیفتیخاراتی سه‌ر به قه‌زای داقووق له باشووری شاری كه‌ركووك كه بووه هۆی كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به سوپای عێراقی.
هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و له پارێزگه‌ی دیاله به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی شاره‌دێی عه‌باره له به‌شی باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه، دوو هاوڵاتی سڤیل گیانیان له ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچه‌یه بڵاوه‌یان پێكرا و قوربانییه‌كانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.