بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ 63053 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان لەسلێمانی كردووە و لەو ژمارەیە 15048 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هەر بەپێی هەمان ئامار لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 46670 حاڵەتی فریاكەوتن تۆماركراوە و 2372 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە و لەبەشە جیاوازەكانی هەمان نەخۆشخانە چەندین نەخۆش پشكنینی جۆراو جۆری بۆ كراوە لەوانە 9360 سۆنەر و 1090 ئیكۆ و 17320 تیشك و 7575 هێڵكاری دڵ و 2146 چارەسەری سروشتی كراوە.
لەبەشی تاقیگە 19511 پشكنین ئەنجامدراوە و 289 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.