وەزارەتی تەندروستی رایگهیاند: تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەردانی گوندی ھۆستانی سەر بە قەزای مێرگەسووری كردووه لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان بڕیاردرا بە کەڕەنتین کردنی گوندی هۆستان.
دوابەدوای دەستنیشانکردنی تووشبووێكی دوێنێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 کە دانیشتووی شاری هەولێرە، بەهۆی سەردانی ناوبراو بۆ گوندی ھۆستان سەر بە قەزای مێرگەسوور، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەرکەوتووان بڕیاردرا بە کەڕەنتین کردنی گوندی هۆستان بەمەبەستی وەرگرتنی ژمارەیەک نموونەی پشکنین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی تەندروستی.
هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بن لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19.
وەزارەتی تەندروستی
٢٦ ئایار ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.